پێشكه‌ش كردنی دیاری به مێرده‌كه‌ت كرده‌یه‌كی تایبه‌ته، چونكه ته‌نها دیارییه‌ك نییه بۆ جوانی، به‌ڵكو به پێشكه‌ش كردنی دیاری تۆ خۆشه‌ویستی خۆت بۆ مێرده‌كه‌ت ده‌رده‌خه‌یت، بۆیه ده‌بێت دیارییه‌ك پێشكه‌ش بكه‌یت كه خۆشه‌ویستی خۆتی پێ بسه‌لمێنیت. 1- كاتێك پێكه‌وه چوونه ده‌ره‌وه بۆ گه‌شت، له كاتی گه‌شتدا مێرده‌كه‌ت شتێكی به‌رچاو كه‌وت و زۆر به‌دڵی بوو، ده‌توانیت بۆی بكڕیت به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكات، دواتر له ده‌رفه‌تێكدا پێشكه‌شی بكه. 2- له‌و كاته‌نه‌ی كه پێكه‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه بۆ ناو بازاڕ، به‌وردی ئاگات له مێرده‌كه‌ت بێت سه‌یری چی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت حه‌زی له چییه تا بۆی بكڕیت. 3- به ده‌ستی خۆت دیاری بۆ دروست بكه، بۆ نموونه ئه‌لبومێك دروست بكه به وێنه‌ی تایبه‌تی خۆتان بیڕازێنه‌ره‌وه، له رۆژێكی تایبه‌تدا پێشكه‌شی بكه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure