15/12/2016 12:54 PM

ئیبراهیمۆڤیج مانچستەری رزگار كرد

یانەی مانچستەر یونایتد لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی كریستاڵ باڵاس و یارییەكەی لێ بردەوە .

لەویارییەدا كە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بەسودی  كورانی مۆرینهۆ هات توانیان بەزەحمەت سێ خاڵی یارییەكە بەدەست بهێنن.

پۆگبا سەرەتا گۆڵیكی بۆ مانچستەر یونایتد تۆمار كرد بەڵام دواتر جەیمز میك ئارتورئەنجامەكەی بۆ خاوەن یاریگا یەكسان كردەوە ,پێش تەواو بونی یارییەكە بە دوو خولەك  ئیبراهیمۆڤیج بەگۆڵێك مان یونایتدی پێش خست و كردیی خاوەنی سێ خاڵی یارییەكە .

ئێستا مان یونایتد بە 27 خاڵ لە پلەی شەشەمدایەو كریستاڵ پاڵاس بە 15 خاڵ لە پلەی شانزەیەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved