له‌م سه‌رده‌مه‌دا چه‌ندین به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر له سه‌نته‌ره جوانكارییه‌كان دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی چرچی له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاو نه‌هێڵێت، یان كه‌می بكاته‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌وجۆره به‌رنامانه‌ی كه خانمان هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ن سوودی هه‌یه؟ به‌پێی رێنمایی پزیشكان له‌وباره‌یه‌وه، ده‌ڵێن: باشترین به‌رنامه بۆ ئه‌وه‌ی چرچی له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاو كه‌مبكه‌یته‌وه، سه‌ره‌تا ده‌بێت گرنگی به خزمه‌تكردنی باری ته‌ندروستی خۆت بده‌یت، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته رۆژانه ئاو زۆر بخۆیته‌وه تا پێستت له وشكی بپارێزیت و جه‌سته‌ت به‌رده‌وام پاكبێته‌وه، چونكه به‌كارهێنانی كرێم ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م كار له‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌ی پێستت ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه خواردنی به‌سوود زۆر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی پێویست ڤیتامین وه‌ربگریت. خاك – ٍس/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure