زۆربه‌ی خانمان به‌رده‌وام گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه گرنگیان پێ نادرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مێرده‌كانیان زیاتر كات له ده‌ره‌وه به‌سه‌رده‌به‌ن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان، له‌م حاڵه‌ته‌دا چی بكه‌یت باشه بۆ ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ت گرنگیت پێ بدات، هه‌وڵبده ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێ بكه تا سه‌رنجی رابكێشیت. 1- ته‌نها له كاتی كێشه‌و ناخۆشیدا هانا بۆ مێرده‌كه‌ت مه‌به، هه‌وڵبده به‌رده‌وام ئاگاداری بكه‌یته‌وه كه ژیانت به‌بێ ئه‌و ئاسان نییه، هه‌روه‌ها با بزانێت كه چه‌ند دڵخۆشیت به هاوكاری مێرده‌كه‌ت. 2- خۆت بێ‌دڵ مه‌كه، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی مێرده‌كه‌ت ده‌كه‌یت بۆت بكڕێت وه‌ك دیاری پێشكه‌شت بكات، خۆت بۆ خۆتی بكڕه. 3- گرنگی به رووخساری خۆت بده، سه‌ردانی ئارایشتگا بكه، جلوبه‌رگی جوان بۆ خۆت بكڕه، خۆت جوان بڕازێنه‌وه تا بتوانیت سه‌رنجی مێرده‌كه‌ت رابكێشیت. 4- هه‌میشه هه‌وڵبده كه‌سێكی ساده‌و رووخۆش بیت، به‌رده‌وام قسه‌ی خۆش بۆ مێرده‌كه‌ت بكه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و پێبكه‌نه، به‌مشێوه‌یه پیشانی بده كه تۆ ژنی ئه‌وی و هه‌م خۆشه‌ویستی ئه‌وی، تا مێرده‌كه‌ت حه‌زبكات زۆربه‌ی كاته‌كان له‌گه‌ڵ تۆ بباته‌سه‌ر. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure