به‌م چه‌ند رێنماییه ده‌توانیت به باشترین شێوه خۆت جوان بكه‌یت، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌كی درێژیش مه‌یكه‌په‌كه‌ت به جوانی ده‌مێنێته‌وه‌و تێكناچێت. چه‌ند رێنماییه‌كی گشتی بۆ خانمان كه زۆر پێویسته جێبه‌جێی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی مه‌یكه‌په‌كه‌ی روخسارت جوان ده‌ربخات و بتپارێزێت له به‌كتریاو ئیلتیهابی پێست، زۆر گرنگه ده‌موچاوت پاكوخاوێن بێت پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبكه‌یت به مه‌یكه‌پ كردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته له‌به‌ر رووناكی رۆژدا مه‌یكه‌پ بكه‌یت. خاڵێكی تری گرنگ ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌ساسدا، ئه‌ساسه‌كات به ده‌ستی خۆت بكه‌یت نه‌ك به فلچه یان ئیسفه‌نج، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رمانانه‌ی به‌كاری ده‌هێنیت ته‌نها خۆت به‌كاری بهێنیت و له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر نه‌یگۆڕیته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure