مرۆڤه‌كان به‌رده‌وام هه‌ست به هیلاكی و بێتاقه‌تی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌یان به‌رده‌وام به ده‌وامه‌وه سه‌رقاڵن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی پشگوێخستنی باری ته‌ندروستیان. هه‌ربۆیه گرنگه به‌پێی پێویست به‌ئاگابن له باری ته‌ندروستیتان، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته چه‌ند رێنماییه‌كی دروستی پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكرێن. 1- هه‌وڵبده به‌رده‌وام خواردنی به‌سوود بخۆیت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر گرنگی به میوه‌و سه‌وزه بده. 2- تا ده‌توانیت هه‌وڵبده خۆت دووربخه‌یته‌وه له ده‌رمانی پزیشكی و ئه‌لكهول. 3- هه‌وڵبده گرنگی به خه‌فه‌ت نه‌ده‌یت. 4- به‌پێی پێویست ئاو بخۆره‌وه، هه‌روه‌ها كاتی گونجاو دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی باش بخه‌ویت. 5- به‌رده‌وام جوڵه بكه، به‌تایبه‌تی له ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وای پاك هه‌ڵمژیت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure