خانمێك هه‌ڵده‌ستێت به تاقیكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی خۆی دوور له مه‌یكه‌پ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ر له ته‌مه‌نی ۱۲ ساڵانه‌وه گرنگی به مه‌یكه‌پ داوه‌و هه‌رگیز به‌بێ مه‌یكه‌پ خۆی ده‌رنه‌خستووه، بۆیه له‌سه‌ر داواكاری هاوڕێكانی بڕیار ده‌دات بۆ ماوه‌ی ۳۰ رۆژ مه‌یكه‌پ نه‌كات. له كاتێكدا ئه‌و خانمه بۆ ماوه‌ی ۳۰ رۆژ مه‌یكه‌پی نه‌كردووه، له بابه‌تێكدا بۆ گۆڤاری ئێلا باس له ئه‌زمونی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت: به‌بێ به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پ كه‌متر باوه‌ڕی به كه‌سایه‌تی خۆی و توانای خۆی هه‌بوو، بۆیه به‌رده‌وام هه‌راسان ده‌بوو. هه‌روه‌ها ئاشكراشی ده‌كات كه لای كه‌سانی تر هیچ گۆڕانكاری دروست نه‌بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مه‌یكه‌پی نه‌كردووه‌و له‌وباره‌وه‌ش ده‌ڵێت: هه‌روه‌ك رۆژانی تر به ئاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه. له كۆتاییدا ده‌ڵێت كه زیاتر هه‌ستی به پشووی خۆی كردووه له كاتێكدا دووربو له مه‌یكه‌پ و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه مه‌یكه‌پ وا له خانمان ده‌كات زیاتر باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌بێت و زیاتر هه‌ست به ئاسوده‌یی ده‌كه‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure