لەهەفتەی 18ی خولی پلەیەكی ئیتاڵیا یانەی ئەنتەر میلان لە نێو یاریگای خۆی دا پێشوزای لە یانەی لازیۆی دووەم یانەی پایتەخت كرد و یارییەكەی لێبردەوە.
لەویارییەدا كە یاریزانانی مارەشینەكە بە ئاسانی و بە سی َگۆڵی بێوەڵام سەركەوتنیان بەدەست هێناكە دوو گۆڵیان ئیكاردی و گۆڵی سێیەمیان بانیگا ی هاونیشتیمانی تۆمارییان كرد.
بەوبردنەوەیەش ئەنتەر بەردەوامی دایە ئەنجامە باشەكانی و توانی بەو سێ خاڵە كۆیخاڵەكانی بەرز بكاتەوە بۆ 30 خاڵو بێتە ریزی شەشەمی خولەكە و لازیۆش بە 34 خاڵ لە پلەی چوارەمی خولەكەدایە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure