له كاتێكدا كچان و كوڕان له قۆناغی سه‌ره‌تای یه‌كترناسیندان، بێگومان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له كه‌سایه‌تی یه‌كتر نزیكببنه‌وه، جگه له‌وه‌ش به‌هۆی چه‌ند كردار‌و هه‌ڵوێستێكی جیاوازه‌وه كوڕان هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رنجی كچان رابكێشن، به‌ڵكو باشتروایه كه‌سایه‌تی خۆت نه‌گۆڕیت و وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی خۆت بناسێنیت. بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كترناسینتان به ئاسووده‌یی به‌ڕێوه‌بچێت، كوڕان بزانن به‌م هه‌ڵوێستانه ناتوانن سه‌رنجی كچان رابكێشن. 1- له كاتێكدا تازه ده‌ستان به گفتوگۆ كردووه‌و هێشتا له كه‌سایه‌تی یه‌كتر تێنه‌گه‌یشتوون، كوڕان داوای هاوسه‌رگیریان لێمه‌كه‌ن، كه‌مێك گرنگی به ناسینی كه‌سایه‌تی كچان بده‌ن دواتر باسی به‌رنامه‌ی دواڕۆژ بكه‌ن. 2- كچان هه‌راسان ده‌بن له كاتی گفتوگۆكردندا له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕانه‌ی به پیاوه‌تی خۆیان ده‌نازن و به گه‌وره‌یی باسی حه‌زو ئاره‌زووه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلدا. 3- له كاتێكدا خاوه‌ن رووخسارێكی سه‌رنجڕاكێشیت و بۆنێكی خۆشت له‌خۆت داوه، مانای ئه‌وه نییه ته‌نها باسی كه‌سایه‌تی خۆت بكه‌یت، كچان به لایانه‌وه گرنگه رێگایان پێبده‌یت باسی خۆیان بكه‌ن و بیانناسیت. 4- له سه‌ره‌تای یه‌كترناسیندا به كه‌سوكارتی مه‌ناسێنه، چونكه كچان به‌لایانه‌وه كارێكی ترسناك و قورسه به‌بێ ئه‌وه‌ی لێت دڵنیابێت و بڕیاری دابێت له‌گه‌ڵ تۆدا ژیان به‌سه‌ربه‌رێت به هه‌موو كه‌سوكارتی بناسێنیت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure