پزیشكانی بواری ته‌ندروستی روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وجۆره خواردنانه‌ی كه سوودیان هه‌یه بۆ سوتاندنی چه‌وری ورگ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نها به وه‌رزشكردن نا‌توانیت چه‌وری بسوتێنیت و به‌رنامه‌ی نانخواردن و جۆری خواردن كاریگه‌ری زیاتره له‌سه‌ر دروستبوونی چه‌وری ورگ. بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وری ورگ بسوتێنیت له‌ڕێگای ئه‌م خواردنانه‌وه ئاسانكاری به‌ده‌ستبهێنه: (هێلكه، گۆشتی مریشك و گۆشتی به‌رخ، ماسی، دانه‌وێڵه). پزیشكانی بواری ته‌ندروستی رێنماییش ده‌ده‌ن له‌سه‌ر چۆنێتی دابه‌زاندنی كێش و له‌ناوبردنی چه‌وری ورگ، لێره‌دا ده‌ڵێن كه به‌هۆی گۆڕانكاری له به‌رنامه‌ی نانخواردندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنیت. بۆیه رێنمایی ده‌ده‌ن له به‌یانیاندا گرنگی به خواردنی ماست و میوه بده له جیاتی سه‌مون، هه‌روه‌ها له‌كاتی نانخواردنی نیوه‌ڕواندا گرنگی به خواردنی زه‌ڵاته بده له جیاتی سه‌مون. بۆ ئاماده‌كردنی زه‌ڵاته ئه‌م سه‌وزانه به‌كاربهێنه: (ئا‌ڤۆكادۆ، كاهو، گوێز، ته‌ماته، سپێناغ، خه‌یار، هێلكه‌ی كوڵاو). خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure