زۆرجار دوای ئه‌وه‌ی كاتێكی زۆرت ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئارایشتێكی جوان بكه‌یت، به‌ڵام له دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند كاتژمێرێك هه‌ست ده‌كه‌یت مه‌یكه‌په‌كه‌ت تێكچووه، ئه‌وه‌ش بێگومان بێتاقه‌تت ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئه‌م حاڵه‌ته نه‌بیت ده‌توانیت سوود له‌م سێ رێنماییه وه‌ربگریت. 1- هه‌وڵبده پشتچاوت چه‌ور نه‌كه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌وڵبده ئه‌ساسی چه‌ور به‌كارنه‌هێنیت كه پێست چه‌ورده‌كات، ئه‌گه‌ر پشتچاوت چه‌وربێت به ئاسانی مه‌یكه‌پی چاوه‌كانت تێكده‌چێت، له‌جیاتی ئه‌ساس ده‌توانیت پاوده‌ر به‌كاربهێنیت. 2- هه‌وڵبده ئه‌وجۆره مه‌یكه‌پانه به‌كاربهێنیت بۆ چاوت كه به ئاسانی ره‌نگی پشتچاوت تێكنادات به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه یان به‌هۆی ئاره‌قه‌وه. 3- ئه‌گه‌ر كرێمی چاو به‌كارده‌هێنیت هه‌وڵبده شه‌وانه به‌كاریبهێنیت، چونكه رۆژانه كرێمی چاو ده‌بێته هۆی چه‌وربوونی پێست، ئه‌وه‌ش مه‌یكه‌په‌كه‌ت چه‌ورده‌كات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure