لیمۆ به‌وه ناسراوه كه وه‌كو شه‌ربه‌ت بۆ فێنككردنه‌وه‌و خۆشكردنی تام له‌ناو خواردندا به‌كاردێت، هه‌روه‌ها له وڵاتی هیندستان ئاوی لیمۆ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌كاردێت. هه‌موو ده‌زانین كه لیمۆ پێكهاتووه له ڤیتامین و بۆ دابه‌زاندنی كێش سوودی هه‌یه، چونكه چه‌وری ده‌سوتێنێت، هه‌روه‌ها چه‌وری له‌سه‌ر ده‌ماره‌كان ناهێلێت. له رێگای لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكان تایبه‌ت به سووده‌كانی لیمۆ، ده‌ركه‌وتووه كه لیمۆ به رێژه‌یه‌كی زۆر پێكهاتووه له ڤیتامین سی. به‌مشێوه‌یه ئاوی لیمۆ به‌كاربهێنه بۆ وه‌رگرتنی سووده‌كانی: * لیمۆ له‌ناو په‌رداخێك ئاوی گه‌رمدا سوودی هه‌یه بۆ هه‌زمكردنی خواردن، رۆژانه به‌رده‌وام به له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم به لیمۆوه، به‌مشێوه‌یه هه‌زمكردنی خواردن خێراتر ده‌بێت و به‌كتریا ده‌كوژێت. * له به‌یانیاندا ئاوی لیمۆ بخۆره‌وه بۆ وه‌رگرتنی هێز، هه‌روه‌ها ناوده‌مت پاكده‌كاته‌وه‌و ددانه‌كانت سپی ده‌كاته‌وه. * ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك هه‌نگویندا سوودی هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی كێش، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ هه‌نگوین وات لێده‌كات هه‌ست بكه‌یت كه تێریت و خواردنت كه‌م بۆ ده‌خورێت. * خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ كه‌مێك خوێدا هه‌موو جه‌سته‌ت پاكده‌كاته‌وه، به‌وشێوه‌یه پێستت جوان و روون ده‌بێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure