دوای منداڵبوون خانمان گۆڕانكاری فسیۆلۆجی و جه‌سته‌ییان به‌سه‌ردادێت، هاوكات سیستمی خۆراك و خه‌ویان ده‌گۆڕێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و خانمانه‌ی كه شیر ده‌ده‌ن به منداڵ ده‌بێت گرنگی به سیستمی خواردن بده‌ن، به شێوه‌یه‌ك كه به‌های خۆراكیان زۆر بێت و كالۆریان كه‌م بێت، وه‌كو دانه‌وێڵه به‌گشتی و میوه‌و سه‌وزه‌و خواردنی كوڵاو، چونكه به‌رده‌وام له‌شیان پێویستیان به كالسیۆم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شیری باشتر به منداڵه‌كانیان بده‌ن. باشترین حاڵه‌ت بۆ رێكخستنی له‌ش دابه‌زاندنی كێشه، به‌وپێیه‌ی یارمه‌تیده‌رو راگرتنی باڵانسی له‌شه به شێوه‌یه‌كی زانستی، هه‌روه‌ها هه‌وڵبدرێت دووربێت له هه‌ڵچوونه ده‌روونییه‌كان و سیستمی خه‌وی رێكبخات و پاشان ئه‌گه‌ر بتوانێت له دوای دوو مانگی منداڵبوونی مه‌له بكات و رۆژانه وه‌رزش بكات، به‌تایبه‌ت راكردن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه به نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوبوو، ئه‌وا ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری ده‌وری سك ماوه‌ی 12 هه‌فته پشوو بدات و دواتر ده‌ست به‌و رێنماییانه‌ی سه‌ره‌وه بكات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure