27/12/2016 09:37 AM

پریمەرلیگ:كۆتا هەفتەی 2016 بە سەركەوتنی گەورەكان هات

لە یارییەكانی هەفتەی 18ی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزیدا كە كۆتا هەفتەی ساڵی 2016 بوو هەموو یانەكانی تۆپ فایف سەركەوتنیان بەدەست هینا.


سەرەتا مانچستەر یوانیتد توانی بە بردنەوەی لە سەندەرلاند بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵیك بەردەوامی بداتە ئەمجامە باشەكانی و بە 33 خاڵ لە پلەی شەشەشمدیە هەورەها ئەرسیناڵ بە زەحمەت سێخاڵی لە یانەی وێست برۆمج ئەلبیۆل وەرگرت كاتێك بە گۆڵێكی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوەو بە بە 37 خاڵ لە پلەی دووەمدایە .


چێڵسیش توانی بە بردنەوەی لە یانەی پۆرتسمۆس خۆی لە پێشەنگی خولەكە بهێڵێتەوە كە بە دوو گۆڵی پیدرۆو گۆڵێكی هازارد سێخاڵی ئەم هەفتەیی بردەوە و بە 46 خاڵ پێشەنگی خولەكەی گرتووە.


لە دوا یاریدا مانچستەر سیتی توانی بەهەمان شێوەی یانەكانی تر بە بردنەوە هەفتەی 18 بەرێبكات كە ئەویش بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە یانەی هال سیتی بردەوەو بە شێوەیەكی كاتی پلەی دووەمی گرتووە بە 39 خاڵ. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved