ماڵپەری فوتی هێلاندز كە تایبەتە بە هەواڵی بڵاوكردنەوەی درێس یانەكان لە نوێترین هەواڵیاندا بڵاوییان كردووەتەوەكە بەرشەلۆنە درێسێكی نوێ دە پۆشێت لە وەرزی داهتوودا كە جیاواز دەبێت لە درێسەكانی تر.
جیاوازی ئەو درێسە لەوەدا كە رووكاری پێشەوەی ناوی سپۆنسەری یانەكە دەگۆرێت كە لەئێستاد كۆمپانیای قەتەرە بۆ فرۆكەوانی وە لەهەمانكاتدا لە رووی دیزاینەوە لە درێسەكانی تر ناچێت چونكە خەتە سورو رەشەكان بە باریكی دیزان كراوە هەتا ناوەراستی درێسەكە جیاواز دەبێت.
لەسەر درێسەكە ناوی كۆمپانیای راكوتینی هەیە كە سپۆنسەری وەرزی داهاتووی یانەكە دەبێت بەڵام لەسەر گۆڵی درێسەكە ناوی كۆمپانیای بیكۆ دەبینرێت كە بەردەوامە لە سپۆنسەركردنی یانەكە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure