29/12/2016 10:09 AM

چاڤی بووە باشترین یاریزانی كەتەلۆنی

لە یارییەكی دۆستانەدا كە لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی كەتەلۆنیاو هەلچبژاردەی تونس ئەنجامدرا كەتەلۆنییەكان بە لێدانە سزاكان توانیان یارییەكە ببەنەوە.


چاڤی هێرناندزی یاریزان و ئەستێرەی پێشوی بەرشەلۆنەو یاریزانی ئێستای سەدی قەتەری لە یارییەكەدا بووە باشترین و نازناوی باشترین یاریزانی كەتەلۆنی وەرگرت.


لەكاتی یاسایی یارییەكەدا بە بێ گۆڵ یەكسان بوون بەڵام دواتربە لێدانی یەكلاكەرەوە بە 4 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ هەڵبژاردەی كەتەلۆنیا بردنەوەی بەدەست هێنا.


شایانی باسە هەڵبژاردەی كەتەلۆنیا كە هەرێمێكە لە ئیسپانیا هەتا ئێستا سەربەخۆی رانەگەیاندووە بەڵام دەتوانێت وەك هەرێمێك یاری دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەكاندا ئەنجام بدات چونكە ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی جیهانیە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved