گفتوگۆكردن خاڵێكی گرنگه له نێوان هاوسه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كتر تێبگه‌ن و به‌خته‌وه‌ر بژین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له كاتی گفتوگۆكردندا مێرده‌كه‌ت گوێت بۆ نه‌گرێت چۆن هه‌وڵ ده‌ده‌یت گرنگی به قسه‌كانت بدات؟. 1- هه‌وڵبده له كاتێكی گونجاو‌دا قسه‌ی بۆ بكه‌یت، ده‌ستمه‌كه به قسه‌كردن له كاتێكدا تازه له ده‌وام هاتبێته‌وه، یان له كاتێكدا هیلاك بێت، با كه‌مێك پشوو وه‌ربگرێت دواتر قسه‌ی خۆتی بۆ بكه، یان بڕیاری ئه‌وه بده‌ن بچنه كافتریایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به ئارامی بتوانن گفتوگۆ بكه‌ن. 2- ئاگات له حاڵه‌تی باری ده‌روونی مێرده‌كه‌ت بێت، له‌وكاتانه‌ی بێتاقه‌ت بێت یان شڵه‌ژابێت به‌هۆی هۆكارێكه‌وه، تۆ ده‌ستمه‌كه به قسه‌كردن، با سه‌ره‌تا ئه‌و قسه بكات و باسی خۆی بكات دواتر تۆ باسی خۆت بكه. 3- بزانه چۆن قسه بۆ مێرده‌كه‌ت ده‌كه‌یت، هه‌وڵبده به شێوازێك قسه‌ی بۆ بكه‌یت بتوانی سه‌رنجی رابكێشیت، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانیت له سه‌ره‌تای قسه‌كاندا بابه‌تێك بكه‌یته‌وه بزانیت كه ئه‌و گرنگی پێده‌دات، دواتر بابه‌ته‌كه بگۆڕه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه خۆت مه‌به‌سته. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure