كه‌ره‌سته‌كان: 95 گرام فستق 100 گرام كه‌ره 1 كیلۆ سێ‌و 8 كه‌وچكی چێشت شه‌كر 3 كه‌وچكی چا دارچینی 10 پارچه له هه‌ویری پاقلاوه 500 میلی‌لیتر شه‌ربه‌تی سێ‌و 2 كه‌وچكی چێشت هه‌نگوین شێوازی ئاماده‌كردنی: 1-فڕنه‌كه‌ت گه‌رمبكه له‌سه‌ر 175 پله‌ی گه‌رمی. 2-له تاوه‌یه‌كدا بۆ ماوه‌ی 3 خولهك به وشكی فستق ببرژێنه له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش، دواتر كه‌مێك ساردی بكه‌ره‌وه‌و وردی بكه. 3-كه‌ره‌كه له تاوه‌یه‌كدا بتوێنه‌ره‌وه. 4-سێوه‌كان به قاشكراوی له‌ناو تاوه‌یه‌كدا سوربكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ 3 كه‌وچكه چێشت شهكرو دارچینی بۆ ماوه‌ی 8 خولهك له‌سه‌ر ئاگرێكی به‌هێز تا سێوه‌كان نه‌رم ده‌بن و شهكرهكهش ده‌توێته‌وه. 5-له‌ناو قاپی فڕنه‌كه‌دا پارچه‌یه‌ك له هه‌ویری پاقلاوه‌كه دابنێ و رۆنه كه‌ره‌كه‌ی به‌سه‌ردا بكه، دواتر هه‌ندێك شه‌كری به‌سه‌ردا بكه، بۆ پارچه هه‌ویری پاقلاوه‌ی دووهه‌م فستقه‌كه‌ی به‌سه‌ردا بكه. 6-بۆ سێهه‌مجار دیسان رۆنهكهرهو شه‌كری به‌سه‌ردا بكه‌و 3 پارچه هه‌ویری پاقلاوه‌ی تری به‌سه‌ردا بكه. 7-ئێستا سێوه‌كانی له‌سه‌ر دابنێ و دیسان كه‌مێك رۆنهكهرهو شه‌كری به‌سه‌ردا بكه‌و 4 پارچه هه‌ویری تری پاقلاوه‌ی به‌سه‌ردا بكه، بۆ ماوه‌ی 40 خولهك بیخه‌ره ناو فڕنه‌وه، ئه‌گه‌ر حه‌زناكه‌یت پاقلاوه‌كه قاوه‌یی ده‌ربچێت، ده‌توانیت به سیم دایپۆشیت. 8-شه‌ربه‌تی سێوه‌كه بكوڵێنه تا 100 میلی‌لیتری لێده‌مێنێته‌وه، پاشان هه‌نگوینه‌كه‌ی تێكه‌ڵ بكه‌و بۆ ماوه‌ی 1 خوله‌كی تر به‌رده‌وام به له‌سه‌ر كوڵاندنی شه‌ربه‌ته‌كه. 9-دوای ئه‌وه‌ی پاقلاوهكهت ده‌رهێنا له فڕنه‌كه، ده‌توانیت كه‌مێك دایبنێی تا سارد ده‌بێته‌وه، له كۆتاییدا شه‌ربه‌ته‌كه‌ی بهسهردابكه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure