له نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانایانی بواری ته‌ندروستیدا رێگایه‌كی جیاواز ئاشكرا ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له كاتی دابه‌زاندنی كێشدا. زانایانی بواری ته‌ندروستی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاوێنه ده‌كه‌ن بۆ دابینكردن له ژووری نانخواردندا، چونكه رایده‌گه‌یه‌نن كه ئاوێنه هۆكاره بۆ كه‌مخواردن به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی نانخواردندا له ئاوێنه‌دا خۆت و خواردنه‌كه‌ت ده‌بینیت، به‌وه‌ش بیركردنه‌وه‌ت ده‌گۆڕێت له‌سه‌ر شێوازی نانخواردن و هه‌روه‌ها ئاره‌زووی نانخواردنت كه‌مده‌بێته‌وه. بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌كه پزیشكان ده‌ڵێن كه له‌سه‌ر چه‌ند خوێندكارێك تێستیان ئه‌نجامداوه، ده‌ركه‌وتوو كه ئه‌و خوێندكارانه‌ی به‌بێ ئاوێنه گرنگی به نانخواردن داوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری كێش و جۆری خواردن بن نانیان خواردووه، ده‌شڵێن ئه‌و خوێندكارانه‌ی له ئاوێنه‌دا خۆی ده‌بینی كه‌متر گرنگیان به خواردن داوه. د.ئه‌تا جامی ئاماژه به‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌دات كه باوه‌ڕپێكراوه به‌وهۆیه‌ی كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر مێشكی مرۆڤه‌وه هه‌یه، ده‌شڵێت له كاتێكدا مرۆڤه‌كان به‌ئاگان له‌وجۆره خواردنانه‌ی ده‌یخۆن خۆیان ده‌پارێزن له‌زۆر خواردن و هه‌روه‌ها زیاتر گرنگی به خواردنی ته‌ندروست ده‌ده‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure