ئایا ده‌زانیت كه توێكڵی مۆز سوودبه‌خشه؟ ده‌توانیت توێكڵی مۆز به‌كاربهێنیت بۆ چه‌ندین برینی جۆراوجۆر. دوای خواردنی مۆز راهاتووین توێكڵه‌كه‌ی فڕێبده‌ین، به‌ڵام له‌مه‌ولا پێویست ناكات فڕێیبده‌یت، چونكه سوودی زۆره، به‌پێی بۆچوونی پسپۆڕان یه‌كێك له سووده‌كانه‌ی توێكڵی مۆز ئه‌وه‌یه كه توانای وه‌ستاندنی خورانی لیری هه‌یه، له‌وكاتانه‌دا كه مێشووله پێته‌وه ده‌دات و لیر دروستده‌كات، ده‌توانیت به‌شی ناوه‌وه‌ی توێكڵی مۆز له شوێن لیره‌كه بده‌یت تا خورانه‌كه‌ی نه‌مێنێت. له‌وباره‌یه‌وه پسپۆڕان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه توێكڵی مۆز سوودیشی هه‌یه بۆ سه‌رئێشه، له‌مه‌ولا ئه‌گه‌ر توشی سه‌رئێشه بوویت له جیاتی به‌كارهێنانی پاراسیتامۆڵ ده‌توانیت توێكڵی مۆز له‌سه‌ر ناوچاوانت بخشێنیت بۆ ئه‌وه‌ی ئازارت كه‌مبكاته‌وه. هه‌روه‌ها توێكڵی مۆز سوودی هه‌یه بۆ برینی سه‌ر پێست و بۆ چاره‌سه‌ری قاچی قڵیشاو. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure