2/1/2017 09:00 AM

ئەم هۆكارە رۆناڵدۆ دەكاتە خاوەنی باشترین یاریزانی فیفا

كریستیانۆ رۆناڵدوی پورتوگالی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لە ساڵی 2016 بەهۆی بەدەست هێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ و نازناوی یۆرۆ بۆ وڵاتەكەی توانی چەندین نازناوی تاكەكەسی بەدەست بهێنێت گە گرنگترینیان نازناوی باشترین یاریزان بوو كەلەلایەن رۆژنامەی فرانس فوتبۆڵەوە دەست نیشان كرا.


بریارە لە  یانزەی ئەم مانگەدا فیفا باشترین یاریزانی ساڵ دەست نیشان بكات كە خەڵاتەكە دەبێتە خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ كە چاوەرێ دەكرێت بە ئەگەرێكی زۆر رۆناڵدۆ لە میسی ركابەری بباتەوە ,بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاوەرێدەكرێت كە لە دوو یاری داهاتووی ریاڵ مەدرید كە یەكەمیان ئیشبیلیەیەلە جامی ئیسپانیاو دووەمیان  غەرناتەیە لە خولی ئیسپانی ئەگەربێت و لەو دوویاریەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات ئەوا خەڵاتەكە مسۆگەر دەكات.


لەلایەكی ترەوە لیۆنێل میسی یاری لە دوای یاری ئاستی بەرز پێشكەش دەكات بە بروای شارەزایان میسی بە ئاسانی خەڵاتی فیفا نادات بەدەست رۆنالدۆوە بۆیە چاوەرێی ركابەریەكی زۆر دەكرێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved