3/1/2017 09:18 AM

مان یونایتد شەشەم سەركەوتن و لیڤەرپوڵیش دوو خاڵی لەدەستدا

لە یارییەكانی هەفتەی 20ی پریمەرلیگدا یانەی مانچستەر یونایتد بەردەوامە لە ئاستە بەرزەكەی و ئەمهەفتەیەشی بەبردنەوە كوچتایی پێهێنا كاتێك لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی وێستهام یونایتد.

لەویارییەدا كە مانچستەر یونایتد بە دوو گۆڵی بێوەڵام سەركەوتنی بەدەست هێنا كە لەلایەن هەریەكە لە خوان ماتاو ئیبراهیمۆڤیجەوە تۆمار كرا توانیان خۆیان لە ریزەكانی پێشەوەی خولەكە بهێڵنەوە, مانچستەر ئێستابە 39 خاڵ لە پلەی شەشەمی خولەكەدایە.

لە یارییەكی تردا لیڤەرپوڵ بەرامبەر یانەی سەندەرلاند توشی یەكسان بوون هات و یارییەكەیان بە دوو گولچَ بۆ هەردولا بە كۆتایی هێنا ,بەویەكسان بونەش لیڤەرپوڵ خاڵەكانی لە 44 خاڵدا وەستایەوەو لە پلەی دووەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved