بۆ ساڵی 2017 ته‌له‌فزیۆنی خاك به‌رنامه‌یه‌كی نوێی هه‌یه كه ستافێكی تایبه‌ت له بواره‌كه‌یدا كاری تێدا ده‌كه‌ن و مه‌به‌ستیانه زۆرترین خزمه‌ت به بینه‌رانی كه‌ناڵه‌كه بكه‌ن. ئه‌ویش به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی په‌ڵس-ـه. به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی په‌ڵس هاوكارتان ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان و جۆر‌و چۆنێتی به‌كارهێنانی ده‌رمان و به‌خشینی زانیاری زیاتر به هاووڵاتیان. هه‌روه‌ها ئاشناتان ده‌كات به‌و كرده ته‌ندروستییانه‌ی له كوردستان و جیهانیشدا ده‌كرێن. ئه‌و به‌رنامه‌یه شه‌وی شه‌ممه‌ی داهاتوو كاتژمێر 8:00 یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی په‌خش ده‌كرێت. كه ئاماده‌كردنی هاوكار ئه‌سكه‌نده‌رو د.دانا عه‌بدولكه‌ریمه. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن سێ پزیشكه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت ئه‌وانیش د.دانا عه‌بدولكه‌ریم و د.ژینۆ كه‌مال و د.چاوان كه‌ریم. بۆ زانیاری زیاتر كلیك لێره بكه‌و كورته ڤیدیۆیه‌ك ببینه خاك - تایبه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure