هاووڵاتیه‌ك كه له‌كاتی بارانباریندا وێنه‌ی لۆگۆیه‌كی كۆمپانیای مارسیدس ده‌گرێت و له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی ده‌كاته‌وه، له‌دوای چه‌ند كاتژمێرێك به‌شی راگه‌یاندنی كۆمپانیای مارسیدس په‌یوه‌ندی به خاوه‌نی وێنه‌كه‌وه ده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێن كه ئۆتۆمبێلێك له جۆری جه‌ی كلاس-ی مۆدێل 2015 به دیاری وه‌رده‌گرێت. به‌وپێیه‌ی وێنه‌كه‌ی زۆر جوان گرتووه‌و لۆگۆكه به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌وتووه. هه‌روه‌ها دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش، خاوه‌نی وێنه‌كه ئاشكرای ده‌كات كه به مۆبایلی ئایفۆن وێنه‌كه‌ی گرتووه، هه‌ر بۆیه به‌شی راگه‌یاندنی كۆمپانیای ئه‌پڵ په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش پێی ده‌ڵێن كه مۆبایلێك له جۆری ئایفۆن6 به دیاری وه‌رده‌گرێت. خاك س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure