5/1/2017 09:38 AM

زەیدان مێژووی نوسیەوەو بە ئاسانی لە ئیشبیلیەی بردەوە

لە یاری هاتنی  جامی شای ئیسپانیادا یانەی ریاڵ مەدرید لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆدا پێشوازی لە یانەی ئیشبیلیە كرد و یارییەكەی لێ بردەوە .


لەویارییەكە كە ریاڵ مەدرید بە بێ چەند ئەستێرەیەك دەستی پێكرد توانی سەركەوتنێكی ئاسان و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بەدەست بهێنێت .


گۆڵەكانی یارییەكە لەلایەن هەریەكە لە جەیمز رۆدرێگز دووگۆڵ و ڤاران گۆڵێك تۆمار كران,بەوەنجامەش ریاڵ مەدرید تارادەیەكی زۆر خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتووی جامەكە و بریارە یاری گەرانەوە لە یاریگای ئیشبیلیە بەرێوە بچێت.


زەینەدین زەیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید توانی بەو بردنەوەیە مێژوو لەگەڵ یانەكەی بنوسێتەوە كەماوەی 38 یاری توشی دۆران نەبێت كە  پێشتر هیچ راهێنەرێك لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئەو ئەنجامەی نەبووە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved