پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ئه‌و خۆراكانه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ده‌بن به هۆكاری سه‌ره‌كی دابه‌زاندنی كێش، به‌وهۆیه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه كه ده‌بێت له رێگای ئه‌و خۆراكانه‌وه هه‌وڵبدرێت بۆ دابه‌زاندنی كێش، چونكه وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به تێری بكات. له باره‌ی خۆراك كه سوودی هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی كێش، پزیشكان ده‌ڵێن: گرنگی به هه‌ڵبژاردنی خۆراكی به‌سوود بده‌ن كه له‌هه‌مانكاتدا هێزو توانا به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌به‌خشێت و ماسولكه‌كانی مۆرڤ به‌هێز ده‌كات. ده‌شڵێن: ده‌بێت خۆتان دوور رابگرن له شه‌كرو خواردنی شیره‌مه‌نی گه‌ر مه‌به‌ستت دابه‌زاندنی كێشه، هه‌روه‌ها شه‌كر سه‌ره‌تا هێز ده‌به‌خشێت به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك بێ هێزت ده‌كات و توانای جوڵه‌كردنت كه‌مده‌بێت. له‌باره‌ی خۆراكه به‌سووده‌كان كه گرنگیان پێده‌درێت بۆ دابه‌زاندنی كێش، پزیشكان ئاماژه به‌م خواردنانه ده‌ده‌ن: (به‌هاراتی بیبه‌ر، ته‌رخون، شویت، چای سه‌وز، قه‌وزه) خاك س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure