هه‌ڵوێستی مرۆڤه شه‌رمنه‌كان به ئاسانی ده‌ناسرێنه‌وه، جگه له‌وه‌ی كه كچ شه‌رمنه هه‌روه‌ها كوڕانی شه‌رمنیش هه‌ن، بۆیه چه‌ند توێژه‌رێكی بواری ده‌روونی ئاماژه به‌م خاڵانه ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی كوڕێكی شه‌رمن وه‌ك هاوسه‌رو خۆشه‌ویست. 1- له كاتی گفتوگۆكردندا رێگات پێده‌دات قسه بكه‌یت، هه‌روه‌ها رۆڵی سه‌ره‌كی ناگێڕێت له كاتی قسه‌كردنداو قسه‌شت پێ نابڕێت. 2- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه شه‌رمنه هه‌روه‌ها له‌كاتی ته‌نگانه‌شدا هاوكاریت ده‌كات و رێنمایی ده‌دات. 3- به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شه‌رمنه كه‌م قسه ده‌كات، بۆیه زیاتر كاتی هه‌یه گوێت لێبگرێت و هه‌روه‌ها وته‌كانت له‌یاد ناكات. 4- كوڕانی شه‌رمن سه‌رنجڕاكێشن. 5- له‌كاتی پێكه‌وه‌بووندا هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌یت و له‌كاتی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆنیشدا كه‌م قسه ده‌كات و هه‌ردووكتان له بێده‌نگی ناترسن. 6- كوڕانی شه‌رمن لوت به‌رز نین و هه‌روه‌ها خۆیان به به‌رزی دانانێن له كاتی سه‌ركه‌وتندا، بۆیه كوڕانی شه‌رمن ئه‌وجۆره كچانه‌یان به‌دڵ نیه كه لوتیان به‌رزه. 7- كوڕانی شه‌رمن له‌چاو كوڕانی تر زۆرترین سوپرایزت بۆ ده‌كات و به‌رده‌وام دیاریت پێده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت له‌وه‌ی كه خۆشی ده‌وێیت. 8- به‌رده‌وام رێزت لێده‌گرێت و هه‌روه‌ها چاكه‌ی تۆی له‌به‌رچاوه‌و به‌رده‌وام سوپاست ده‌كات. خاك س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure