لە میانەی پاڵەوانێتی ئێكۆسن مۆبیللە یاری پێش كۆتایی رووبەرووی یاریزانی ئیسپانی فێرناندۆ ڤێرداسكۆ بویەوەو یارییەكەی لێ بردەوە .
لەویارییەدا كە پاڵەوانیچتیەكە لە وڵاتی قەتەر بەرێوە ئەچێت تیایدا كورە ئیسپانیەكە لە یاری یەكەمدا باشتربوو توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت هەروەها لە یاری دووەمدا نزیك بوو لە یەكلا ییكردنەوەی ئەنجامەكە .
بەڵام لە كۆتایی یاری دووەمدا جۆ كۆڤیجی دووەمی ریزبەندی جیهانی توانی بە خێرایی بگەرێتەوە و ئەویارییە بباتەوەو یاری سێیەمیش بە ئەنجامی 6-3 ئەنجامەكە یەكلا بكاتەوەو بە سەركەوتن خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە كە رووبەرووی مۆرای یان تۆماس بریجك دەبێتەوە .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure