١-شكولاته: به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی سویدی خواردنی شكولاته هۆكارێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به‌جه‌ڵده‌ی مێشك له پیاواندا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه هات كه‌له‌سه‌ر ٣٧ هه‌زار پیاو ئه‌نجامدرا كه بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ گرنگیان به‌خواردنی شكولاته دا، ده‌ركه‌وت مه‌ترسی توشبوونیان به جه‌ڵده‌ی مێشك %٧٠ كه‌متربوو له چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گرنگیان به خواردنی شكولاته ناده‌ن. ٢-خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه له‌گه‌نم دروست ده‌كرێت: به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مریكی ئه‌و خانمانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌و خواردنانه‌یان خواردوه كه له‌گه‌نم دروستكراوه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به جه‌ڵده‌ی مێشك به ڕێژه‌ی %٧٠ له‌و خانمانه كه‌متربووه كه گرنگیان به خواردنی نه‌داوه. ٣-میوه‌ی مزر(لاله‌نگی،پرته‌قاڵ،لیمۆ):ئه‌م میوانه مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك له‌خانماندا كه‌مده‌كاته‌وه، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌سه‌ر ٧٠ هه‌زار خانم ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌جه‌ڵده‌ی مێشك به‌راورد به‌و خانمانه‌ی گرنگیان به‌خواردنی مزره‌مه‌نی نه‌داوه %١٩ كه‌متره. ٤-سه‌وزه‌مه‌نی: به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌له گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی دڵی ئه‌مریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه،ئه‌و خانمانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان نیه و به‌رده‌وامن له‌خواردنی سه‌وزه‌مه‌نی مه‌ترسی توشبوونیان به‌جه‌ڵده‌ی مێشك به‌راورد به‌و خانمانه‌ی گرنگی به خواردنی سه‌وزه‌مه‌نی ناده‌ن به‌ڕێژه‌ی %١٧ كه‌متره،وه ئه‌و خانمانه‌شی كه گرفتی نه‌خۆشیه‌كانی دڵیان هه‌یه و گرنگی به‌خواردنی سه‌وزه‌مه‌نی ده‌ده‌ن مه‌ترسی توشبوونیان به جه‌ڵده‌ی مێشك %٥٧ كه‌متره له‌چاو ئه‌و خانمانه‌ی گرفتی نه‌خۆشیه‌كانی دڵیان هه‌یه و گرنگی به خواردنی سه‌وزه‌مه‌نی ناده‌ن. ٥-شیری كه‌م چه‌وری: مه‌ترسی توشبوون به‌جه‌ڵده‌ی مێشك كه‌مده‌كه‌نه‌وه، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه پێگه‌ی جیهانی”هوفین توبنوس” بڵاوی كردۆته‌وه گرنگی دان به خواردنی شیری كه‌م چه‌وری مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك %١٧ كه‌مده‌كاته‌وه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی گرنگی به خواردنی ناده‌ن. ٦-ماسی: به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌له ئاژانسی ڕۆیته‌رزی جیهانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، خواردنی ماسی چه‌ند جارێك له هه‌فته‌یه‌كدا، مه‌ترسیه‌كانی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك كه‌مده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: Sky news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure