ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر مرۆڤ به‌گشتی و بۆ سه‌ر ژنان به‌تایبه‌تی دیارده‌یه‌كی جیهانییه‌و یه‌كێكه له‌و تاوانانه‌ی له كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كاندا به‌پێی قۆناغی جیاجیاكان، به پاساو و هۆكاری جۆربه‌جۆر به‌رامبه‌ر ژنان ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌رئه‌نجام ئاكام و ئاسه‌واری خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه. ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر ژنان: بریتییه هه‌ر شێوازێكی سێكسی (ده‌روونی بێت یان جه‌سته‌یی) كه به دوور له ویست و خواستی كه‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، به‌و واتایه‌ی هه‌ر ره‌فتارێكی نه‌شیاو و نه‌خوازراو ده‌گرێته‌وه كه په‌یوه‌ندیدار بێت به‌هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سێكسی و له‌ئاكامدا هه‌راسانكردن، بێزاركردن و هه‌ستنه‌كردن به ئه‌من و ئاسایشی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه لێده‌كه‌وێته‌وه. هۆكاره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه فره‌جۆره‌و بواره‌و به‌گشتی گرێدراوی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، ته‌ندروستی، خێزانی، ئاینی، ده‌روونی و یاساییه، به واتایه‌كی تر خۆی ده‌بینێته‌وه له سه‌یركردنی ژن ته‌نها وه‌ك ره‌گه‌زێكی سێكسی، عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری، نه‌بوونی لێپرسینه‌وه‌و سزا یان جێبه‌جێنه‌كردنی یاسا، نه‌خۆشی و گرێی ده‌روونی، به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌رو خواردنه‌وه یان سه‌یركردنی فیلمی وروژێنه‌رو سێكسی، لاوازی ئاستی رۆشنبیری، زاڵێتی عه‌قڵیه‌تی كۆنه‌پارێزی و شاردنه‌وه‌و چه‌پاندن... هتد. بوونی ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها له‌و ئاست و بوارانه‌دا قه‌تیس نابێت، به‌ڵكو له بواری سیاسیش‌دا به‌دیده‌كرێت و هه‌میشه ئه‌م تاوانه له‌كاتی جه‌نگداو یان وه‌ك چه‌كێك به‌كارده‌هێنرێت بۆ ناچاركردنی كه‌سی به‌رامبه‌ر، بۆ نموونه كاتێك پیاوانی سیاسی له به‌ندینخانه‌كاندا زیندانی ده‌كرێن و به مه‌به‌ستی دركاندنی نهێنییه‌كان و ئیعترافكتردنیان، یه‌كێك له‌و ئامڕازانه‌ی دوژمنان به‌كاریان هێناوه هه‌ڕه‌شه‌كردن بووه به ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر ژنان و كچه‌كانیان، به مه‌به‌ستی رووخانی هێزو وزه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر. ئه‌مه‌ش به‌پێی رێككه‌و‌تننامه‌ی جنێف به تاوانی دژ به جه‌نگ و مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت، بۆ نموونه له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا سوپای ئه‌ڵمانیا به ئامانجی رووخانی سوپای به‌لجیكی ده‌ستدرێژی خسته‌سه‌ر زیاتر له 200 هه‌زار ژنی ئاسیایی و كاتێكیش به‌نگلادیش له ساڵی 1971 له پاكستان جیابوه‌وه ده‌ستدرێژی خسته‌سه‌ر 200-300 هه‌زار ژنی به‌نگلادیش، له‌هه‌مانكاتدا له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا له جه‌نگی بۆسنه‌دا ده‌رهه‌ق به ژنانی موسوڵمان دووباره كرایه‌وه. رووداوه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی جه‌نگی دژ به داعش له عیراق و كوردستان له‌م دیارده‌یه به‌ده‌ر نه‌بووه كه ده‌رئه‌نجام سه‌ره‌ڕای وێرانكاری و پێشێلكارییه‌كانی دژ به مرۆڤه‌كان به‌گشتی كچان و ژنانی یه‌زیدییه‌كان سه‌ره‌ڕای دووچاربوونه‌وه‌یان به توندوتیژی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و بازرگانیكردن پێیانه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، روبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێكسی بوونه‌وه. له‌و روانگه‌یه‌وه قسه‌كردن و سكاڵاكردنی ژنان و به‌گژاچونه‌وه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به مه‌به‌ستی كاركردن بۆ سزادانی تاوانباران و ئه‌نجامده‌رانی له‌هه‌ر كات و شوێنێكدا هه‌روه‌ها به ئامانجی بنبڕكردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌كه هه‌نگاوێكی گرنگ و بوێری و چاره‌سه‌رێكی گرفته‌كانه، نه‌ك هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی كه زۆر ژنان به‌هۆی هۆكاری جۆربه‌جۆرو به ناچاری ده‌یكه‌نه هه‌ڵوێستی خۆیان، ئه‌مه وێڕای گرنگی رۆڵی رێكخراوه‌كانی ژنان و كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مافه‌كانی مرۆڤ و داموده‌زگا حكومییه‌كان، به‌تایبه‌ت بواری یاسایی هه‌موویان پێكه‌وه ده‌توانن ببنه كۆسپ و به‌رگرتن له دووباره ئه‌نجامدانی له‌لایه‌ن ده‌ستدرێژكارو كه‌سانی دیكه‌وه، جگه له گرنگێتی پلانی كاركردن له‌سه‌ر كه‌سی ده‌ستدرێژكار له‌ڕووی ته‌ندروستی و ده‌روونییه‌وه لایه‌نێكی تری چاره‌سه‌ره‌كانه بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دیارده‌كه. نووسینی/ كنێر عه‌بدوڵڵا [email protected]
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure