8/1/2017 10:09 AM

جیرۆ جارێكی تر لە دوا خولەك ئەرسیناڵی رزگار كرد

لە یارییەكانی جامی ئینگلتەراو لە دوا یاری قۆناغی 64 دا یانەی ئەرسیناڵ بووە میوانی یانەی بریستۆن نۆرسیو یارییەكەی لە دوا خولەكدا لێ بردەوە .


خاوەن یاریگا دەست پێش خەربوون لە گۆڵ لە خولەكی 7 دا كالوم رۆبینسۆن یەكەم گۆڵی تۆمار كرد و ئەو گێمە بەوتاكە گۆڵە بە كۆتایی هات.


لەسەرەتای گێمی دووەمدا ئەرسیناڵ ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە بە تۆمار كردنی گۆڵێكی رامسی,پێش تەواو بونی یارییەكەش بە خولەكێك ئۆلیڤەر جیرۆ كە ماوەی چوار یارییە لەسەر یەك لە دوا خولەكەكاندا گۆڵی بردنەوە تۆمار دەكات بۆ ئەرسیناڵ توانی لەم یارییەشدا گۆڵی دووەم و سەركەوتن تۆمار بكات بەو بردنەوەیەش ئەرسینال َخۆی گەیاندە قۆناغی داهاتووی جامەكە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved