به‌وپێیه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ له به‌رهه‌م هێنانی مۆبایله‌كانیدا چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی هه‌یه، بۆیه هه‌وادارو به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه‌و به‌رده‌وام چاوه‌ڕێی نوێترین نه‌وه‌ی مۆبایله‌كان ده‌كه‌ن. له ئێستاشدا به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه دزه‌یان پێكراوه، وێنه‌ی ئایفۆنی 8 بڵاوكراوه‌ته‌وه. كه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگی نوێی هه‌یه كه له‌هی نه‌وه‌كانی پێش خۆی جیاوازتره‌و بڕیاریشه ئه‌مساڵی 2017 بخرێته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه. تایبه‌تییه‌كانیش: شاشه‌كه‌ی له جۆری OLEDـه‌و به‌شی پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه ئه‌ملاو ئه‌ولای نیه به‌ڵكو هه‌مووی شاشه ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دوگمه‌ی touchID نیه‌و له‌سه‌ر شاشه‌كه هاوشێوه‌كه‌ی داده‌نرێت، هه‌روه‌ها ده‌وروبه‌ری مۆبایله‌كه‌ش كانزا نیه به‌ڵكو شوشه‌ییه له‌به‌رئه‌وه‌ی به هۆی شه‌حنی بێ كێبڵه‌وه شه‌حن ده‌كرێته‌وه. خاك س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure