8/1/2017 02:23 PM

ژیان لەسەر سنوور، ئەڵمانییەكانی سەرسام كردووە

فیلمی دیكۆمێنتاریی "ژیان لە سەر سنوور" لە دەرهێنانی مناڵانی ئاوارەی كۆبانی و شەنگال و بە پرۆدیوسەری بەهمەن قوبادی لە وڵاتی ئەڵمانیا چەندین جار نمایشكراوەو پێشوازی بێ وێنەی‌ بینەرانی لێكەوتووەتەوە.
فیلمەكە بەشداریكردووە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی برلینالە و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مناڵان و مێرمناڵانی فرانكفۆرت بە ناوی "لۆكاس".
راگەیاندنی فیلمەكە بڵاویان كردەوە: لە نوێتری نمایشی دا  دوو جار لە شاری "برێمن"ی ئەڵمانیا پێشكەشی هۆگران كرا و سەرنجی رێژەیەكی بەرچاوی بینەرانی راكێشابوو كە زۆرتر پەنابەرانی لە خۆ گرتبوو "سامی حوسەین" یەكێك لە 8 منداڵی دەرهێنەری ئەم فیلمە دیكۆمێنتارییە لە كاتی نمایشدا ئامادە بوو.  لە دەرنجامی نمایشی سەركەوتووانەی ئەم فیلمە كۆمەڵەی عەلەوی شاری "برێمن" و پارتێكی سیاسی خواستی خۆیان راگەیاندووە كە فیلمی "ژیان لەسەر سنوور" بە شێوەی سەربەخۆ نمایش بكەن.
ئەم فیلمە دیكۆمێنتارییە لە میدیاكانی ئەڵمانیا كاردانەوەی بەرچاوی لێكەوتووەتەوەو بابەتی ئەم فیلمنامەیە چووەتە ناو سیستەمی پەروەردە و پەرتوكی قوتابخانەی منداڵانی وڵاتی ئەڵمانیا.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved