9/1/2017 09:45 AM

خولی سێریا ئەی :گەورەكانی خولەكە بردنەوەیان بەدەست هێنا

لە میانەی هەفتەی 17ی خولی پلەیەكی ئیتاڵیا و لە یەكەم هەفتەی ساڵی نوێدا یانە زلهێزەكانی خولەكە سەركەوتنیان لە یەكەم هەفتەدا بەدەست هێنا.

ئەنتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتنی بەدەست هێنا بەسەر یانەی ئۆدەنێزی دا كە هەردوو گۆڵەكەی ئەنتەر ئیڤان بریسیج تۆماركرد تاكە گۆڵی ئۆدەنێزی جاكوب جانكتۆن تۆماری كرد.

میلان بەردەوامی دایە ئەنجامە باشەكانی وسیچ خاڵی ئەم هەفتەیەشی كۆكردەوە كاتێك بە گۆڵێكی كارلۆس باكا لە یانەی كالیاری بردەوە .

لە دوو یاری تردا یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە پێشەنكی خولەكە جێگیر تربوو وە رۆماش بە تاكە گۆڵیك لە جەنەوای بردەوە .

دوای تەاوبونی یارییەكان یۆڤانتۆس بە 45 خاڵ پلەی یەكەمی گرتووە كە یارییەكی دوا خراویشی هەیە هەروەها رۆما بە 41 خاڵ لە پلەی دووەم دێت وە میلان بە 36 خاڵ لە پلەی پێنجەم دەبینرێت و ئەنتەریش بە 33 خاڵ لە پلەی حوتەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved