لە هەفتەی 20ی خولی لالیگا ستاندەری ئیسپانی دا یانەی بەرشەلۆنە لە دەورەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی ڤیاریاڵ بویەوەو بە گۆڵیك بۆ هەردولا یەكسان بوون .
لەویارییەدا كە یاری لوتكەی ئەم هەفتەی بوو یانەی ڤیا ریاڵ لە ئاستی بەرگریدا لە لوتكەی یارییەكەدا بوون بۆیە لە هێرشێكی هەڵگەراوەدا نیكۆلاس سانسۆنی گۆی پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار كرد .
یارییەكە لە كۆتایی نزیك دەبویەوە بەڵام میسی بە لێدانێكی راستەوخۆ توانی گۆڵێك بۆیانەكەی تۆمار بكات و لە دۆران رزگاری بكات.
پاش یارییەكە بەرشەلۆنە بە 35 خاڵ چووە پلەی سێیەمی خولەكە و ڤیاریال بە 30 خاڵ لە پلەی پێنجەمی خولەكە دەبینرێت.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure