زۆربه‌ی كه‌سه‌كان گرنگی به باری ته‌ندروستیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر باری ته‌ندروستیتدا پێویسته به‌پێی ئه‌م رێنماییانه‌ی پزیشكان گرنگی به وه‌رزشكردن بده‌ن. 1- هه‌وڵبده له‌گه‌ڵ مامۆستای وه‌رزشواندا گرنگی به وه‌رزشكردن بده، تا ئاره‌زووی جوڵه‌كردنت بۆ زیادببێت. 2- گرنگی به داڕشتنی به‌رنامه‌ی وه‌رزشكردن بده، بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجێك بۆ خۆت ده‌ستنیشان بكه‌یت. 3- له‌سه‌ر ده‌وام له كاتی پشوودا له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانی تر هه‌وڵبده‌ن پێكه‌وه گرنگی به جوڵه‌كردن بده‌ن، تا ماسولكه‌كانتان به‌هێزبێت. 4- به كۆمه‌ڵ وه‌رزش بكه‌ن تا هه‌ست به هیلاكی نه‌كه‌یت به‌وهۆیه‌ی له‌گه‌ڵ گروپێكدا جوڵه ده‌كه‌یت. 5- له جیاتی شه‌كر گرنگی به به‌كارهێنانی دارچینی بده بۆ ناو چاو قاوه، چونكه هاوكاره بۆ ئه‌وانه‌ی كۆلیسترۆڵیان هه‌یه‌و هه‌روه‌ها به‌رگری له باری ته‌ندروستیت ده‌كات، به‌وه‌ش توانات زیاد ده‌بێت. 6- له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت وه‌رزش بكه، به‌وشێوه‌یه زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌یت تواناكانت ده‌ربخه‌یت. 7- به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت توانای وه‌رزشت كه‌مده‌بێته‌وه، بۆیه باشتره گرنگی به خواردنه‌وه‌ی ئاو بده‌یت، هه‌روه‌ها شه‌ربه‌تی میوه‌ی سروشتی سوودبه‌خشه. خاك س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure