ماڵپه‌ره‌كانی تایبه‌ت به شۆفێری له جیهاندا رێنمایی ده‌ده‌ن به شۆفێران، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی خۆپاراستن و راگرتنی ئارامی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان تاوه‌كو روبه‌ڕووی رووداو نه‌بنه‌وه. لێره‌دا تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر به‌كارهێنانی رادیۆ‌و گۆرانی وتن، كه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دروستكردنی رووداو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌وهۆیه‌ی وا له مێشكی مرۆڤ ده‌كات هۆشی لای لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نه‌مێنێت. هه‌روه‌ها له‌كاتی نه‌خۆشیدا مه‌ترسیداره شۆفێری بكه‌یت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پزیشكان له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایان كرد كه ته‌نانه‌ت له كاتی كۆكه‌و هه‌ڵامه‌تیشدا نابێت شۆفێری بكه‌یت، چونكه باری ته‌ندروستیت لاوازه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی وریات نیه، هه‌ربۆیه توانای لێخوڕینی ئۆتۆمبێلیشت كه‌مده‌بێته‌وه. ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه له كاتی شۆفێریدا گرنگی به به‌كارهێنانی مۆبایل مه‌ده‌ن، چ گفتوگۆكردن بێت یان ناردنی نامه، چونكه له‌وكاته‌دا تۆ ده‌بیته مه‌ترسی بۆ خۆت و شۆفێره‌كانی تریش. خاك س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure