گه‌ر تۆ یه‌كێكی له‌و كه‌سانه‌ی به‌دڵی خۆت هاوسه‌رت هه‌ڵبژاردووه‌و له ژیانی هاوسه‌رگیریدا هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌یت، پزیشكانی بواری ده‌روونی ئاماژه به‌م خاڵانه ده‌ده‌ن كه هاوسه‌رانی به‌خته‌وه‌ر هه‌ستی پێده‌كه‌ن. 1- پێكه‌وه هه‌ست به ئاسووده‌یی و ئارامی ده‌كه‌ن له‌وكاتانه‌ی پێكه‌وه كات به‌سه‌رده‌به‌ن، هه‌روه‌ها ده‌توانن نهێنی خۆیان بۆ یه‌كتر باسبكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی له بۆچوونی یه‌كتر بترسن، به‌رده‌وام پێكه‌وه به راشكاوی گفتوگۆ ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها پێكه‌وه پێده‌كه‌نن، جگه له هاوسه‌ر هاوڕێی یه‌كتریشن. 2- یه‌كتر ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه له هه‌موو كاته‌كانی ژیاندا پشت و په‌نای یه‌كترن، هه‌روه‌ها هه‌وڵ بۆ یه‌كتر ده‌ده‌ن بگه‌ن به سه‌ركه‌وتن، جگه له‌وه‌ش حه‌زده‌كه‌ن پێكه‌وه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازبن. 3- به‌رده‌وام حه‌زده‌كه‌ن یه‌كتر ببینن و له دوای كاتی ده‌وام به خۆشییه‌وه ده‌چنه ماڵه‌وه یه‌كتر ببینن، خۆشه‌ویستی له نێوان هاوسه‌رانی به‌خته‌وه‌ر كۆتایی پێنایه‌ت به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ساڵدا زیاتر هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌ن. 4- هه‌رگیز باوه‌ڕیان به جیابوونه‌وه‌و كۆتایی نیه، له كاتی ناخۆشیدا هه‌وڵده‌ده‌ن پێكه‌وه چاره‌سه‌ر بدۆزنه‌وه‌و به‌رده‌وام باوه‌ڕیان به خۆشه‌ویستی یه‌كتر هه‌یه. 5- به‌رنامه‌یان بۆ دواڕۆژ هه‌یه‌و بیر له دروستكردنی ژیانی خێزانی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رگیز باوه‌ڕیان به ژیان نیه به‌بێ یه‌كتر. 6- سوپاسگوزه‌رانن كه یه‌كتریان هه‌یه‌و كه‌سێكی باشیان نسیب بووه، بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن ره‌زامه‌ندی خۆیان له به‌رامبه‌ر بونوی یه‌كتردا ده‌رببڕن و به‌رده‌وام به یه‌كتر ده‌ڵێن خۆشمده‌وێیت! خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure