Severe acute respiratory syndrome نه‌خۆشی سارس ئه‌م نه‌خۆشییه جۆره ڤایرۆسێكه كه له ساڵی 2003 دا بۆ یه‌كه‌مجار له وڵاتی چین بڵاوبوه‌وه، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌ك كاتێك بازرگانێكی چینی له كاتی سه‌فه‌ر بۆ وڵاتی ڤێتنام ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی لێده‌ركه‌وت، هه‌ر له‌وكاته‌و له كاتی دۆزینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكێكی به‌ناوبانگه‌وه هه‌ردووكیان به‌هه‌مان نه‌خۆشی گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌م نه‌خۆشییه بریتییه له هه‌وكردنی توندی سییه‌كان، به شێوه‌یه‌ك كه سییه‌كان له‌كار بكه‌ون و زۆر به خێراییش ده‌گوازرێته‌وه، واته سارییه، هه‌ربۆیه داتای ئه‌م نه‌خۆشییه له ساڵی 2003 دا (8690) كه‌س توشبوبون و له‌و رێژه‌یه‌ش (802) كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستدا، حكومه‌ت له‌وكاته‌دا بڕیاریدا به داخستنی سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌و قوتابخانه‌و زانكۆكان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆنترۆڵی ئه‌مجۆره ڤایرۆسه بكه‌ن. گرنگترین نیشانه‌كانی: 1-كۆكه‌یه‌كی توند 2-به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش بۆ سه‌رو 40 پله‌ی سه‌دی 3-سه‌رئێشه‌یه‌كی توندی به‌رده‌وام 4-هه‌ستكردن به ئازاری جومگه به تایبه‌ت پشت 5-نه‌مانی خواردن 6-پژمه‌یه‌كی زۆری به‌رده‌وام 7-لوت گیران 8-زۆرجار كه‌سی توشبوو به سكچوون و رشانه‌وه ده‌یگرێت چۆن بتوانین چاره‌سه‌ر وه‌ربگرین؟ 1-پێدانی راسته‌وخۆی ده‌رمانی هه‌وكردن واته ئه‌نتی بایۆتیك 2-پێدانی ئۆكسجین به‌پێی توانا 3-لێدانی ڤاكسنی دژه هه‌وكردنه‌كان 4-پێدانی مادده ستیرۆده‌كانی وه‌ك (دكسا- پریزۆلۆن) خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure