12/1/2017 09:39 AM

میسی بەرشەلۆنەی گەیاندەی قۆناغی داهاتووی جامی ئای ئیسپانیا

لە میانەی  یارییەكانی گەرانەوەی جامی شای ئیسپانیاداو لە نێو یاریگای كامپنۆدا یانەی بەرشەلۆنە پێشوازی لە یانەی ئەتلەنتیك بیلباوی هەرێمی باسكی كردو بە سەركردایەتی میسی یارییەكەیان بردەوە .


لە یاری پێشودا هەردوو یانە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەیان تەواو كردبوو لە سودی بیاباو بەڵام لەم یارییەدا بەرشەلۆنە دەست پێشخەری گۆڵی كرد لە رێگەی سوارێزەوە لە خولەكی 34 دا,پێش تەواو  بونی یارییەكە نیمار گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنەی بە لێدانی سزا تۆمار كرد.


لەگێمی دووەمدا بیلباو گەرانەوەو توانیان لەخولەكی 54 لەرێگەی یاریزان ئینریك سابۆریتەوە ئەنجامەكە وەك یاری پێشوی لێ بكەنەوە بەڵام میسی جارێكی تر توانی بە لێدانی راستەوخۆ گۆڵی براوە بۆ یانەكەی تۆمار بكات و بە ئەنجامی یاری چون و هاتن بەرشەلۆنە بە 4 گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved