وادیاره خانمان زۆرجار كاته‌كانیان بۆ كه‌سانی به‌رامبه‌ر دابین ده‌كه‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی پیاوان، به‌ڵام با بزانین ئه‌وه هۆكاری چییه‌و چۆن ده‌توانین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و حه‌زه‌دا بكه‌ین. خانمان راهاتوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی به‌رده‌وام خزمه‌تی كه‌سانی تر بكه‌ن، هه‌ر له ته‌مه‌نێكی منداڵییه‌وه گرنگی به هه‌ستی به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خواستی به‌رامبه‌ره‌كانیان بهێننه‌دی، به‌مشێوه‌یه خانمان واز له حه‌زو خواست و ئاره‌زووه‌كانی خۆیان ده‌هێنن بۆ خزمه‌تكردنی پیاوه‌كانیان یان منداڵه‌كانیان یان ئیشوكاری ناوماڵ. بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی له ژیانی ژنان دروست نه‌بێت، هه‌روه‌ها خه‌ونه‌كانیان ون نه‌بن و هه‌میشه حه‌زه‌كانیان زیندوو بن، پێویسته كات دابنێن بۆ ته‌نهایی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به كه‌سایه‌تی و حه‌زه‌كانیان بكه‌ن، تا به‌مشێوه‌یه باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌بێت و بێبه‌ش نه‌بن له خۆشییه‌كانی ژیاندا. خاك س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure