له كاتێكدا تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی هه‌وڵی خۆلاوازكردن ده‌ده‌ن په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر رێجیم كردن، به‌ڵام له كاتی رێجیمكردندا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستیان، بۆیه پێویسته ئاگاداربن و خۆیان له‌و هه‌ڵانه به‌دوور بگرن. * هه‌رگیز ژه‌می نانخواردن كه‌م مه‌كه‌ره‌وه، به‌ڵكه زوو زوو شت بخۆ به‌ڵام كه‌م بخۆ. * له‌ناو ئه‌و بڕه كه‌مه خواردنانه‌ی ده‌یانخۆیت، ده‌بێت بڕێكی پێویست ڤیتامین و مادده‌ی ئاسن و كالۆری هه‌بێت. * وه‌رزش بكه، به‌ڵام راسته‌وخۆ به وه‌رزشی قورس ده‌ست پێمه‌كه، به‌ڵكو له وه‌رزشی سوكه‌وه ده‌ستپێبكه. * مه‌ڵێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و خواردنانه‌ی له گه‌نم دروست ده‌كرێن یان نیشاسته‌یان تێدایه نایخۆم، چونكه ئه‌و ماددانه بۆ جه‌سته پێویستن، بۆیه رۆژانه بڕێكی كه‌میان لێ بخۆ. * هه‌وڵبده له جیاتی چه‌وری و شیرینی و خواردنی قورس، زیاتر شه‌ربه‌ت و میوه بخۆ. خاك س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure