له نوێترین راپۆرتی ده‌سته‌ی پاراستنی خۆراكی ئه‌وروپیدا، زیانه‌كانی خواردنی نۆتێلا به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای ئاشكرا كراوه. له راپۆرته‌كه‌ی ده‌سته‌ی پاراستنی خۆراكی ئه‌وروپیدا هاتووه: كۆمپانیای فیریرۆی ئیتاڵی كه نۆتێلا دروست ده‌كات، له دروست كردنیدا جۆره زه‌یتێكی خورما به‌كارده‌هێنێت كه نرخه‌كه‌ی له هه‌موو جۆره زه‌یته‌كانی تر هه‌رزانتره. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌وجۆره زه‌یته ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بۆ مرۆڤه‌كان زیاتر ده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و كۆمپانیایه له‌به‌ر نرخه‌كه‌ی زه‌یتی خورما به‌كارده‌هێنێت، چونكه ئه‌گه‌ر جۆره‌كانی تری زه‌یت به‌كاربهێنێت ئه‌وا مانگانه تێچووی چه‌ندین ملیۆن دۆلاریان زیاتر ده‌بێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تامی ئه‌وجۆره زه‌یته جیاوازتره‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌كارنه‌هێنن تامی نۆتێلا وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه خۆش نابێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌كارهێنه‌ری كه‌متر ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته هۆی زیان بۆ كۆمپانیاكه. له به‌رامبه‌ر بڵاوكرنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته‌شدا، كۆمپانیای فیریرۆ راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئه‌وجۆره زه‌یته به شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌و ته‌ندروست به‌كارده‌هێنرێت، هه‌ربۆیه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان ناگه‌یه‌نێت. جێی باسه، ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه كه رێنمایی ده‌درێت له‌وه‌ی نۆتێلا مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، له ماوه‌كانی رابردووش‌دا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نۆتێلا به‌هۆی ئه‌و زه‌یته‌ی له دروست كردنیدا به‌كارده‌هێنرێت زیان به ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. خاك - و/ كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure