چی ده‌كه‌یت له كاتێكدا تۆ حه‌زت له منداڵ بێت به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ت رازی نه‌بێت، كه ئه‌وه كێشه دروست ده‌كات له نێوان هاوسه‌راندا، ژنه‌كه له‌وكاته‌دا خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت منداڵیان هه‌بێت و ببێت به دایك، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی رازی نییه، ئه‌و ژنه لێره‌دا چی بكات باشه؟ له كاتێكدا له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه پێویسته منداڵی هه‌بێت تا دوانه‌كه‌وێت. به‌پێی بۆچوونی پزیشكان له‌ڕووی سایكۆلۆجییه‌وه پێیان وایه كه پێویسته ژن و مێرد به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و ژنه گه‌وره‌ترین خواستی ئه‌وه‌یه ببێت به دایك، ناكرێت ئه‌و ژنه واز له خه‌ونه‌كانی بهێنێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی حه‌زی له منداڵ نییه. هه‌روه‌ها پزیشكان ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو كه خواستی منداڵ یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌یه له نێوان په‌یوه‌ندی ژن و مێرد، بۆیه رێنمایی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه پێویسته به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكرێت تا پێكه‌وه ده‌گه‌ن به ئه‌نجام. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure