یانەی ئەنتەرمیلان لە هەفتەی 20ی خولی سێریا ئەی ئیتاڵی دا پێوازی لە یانەی چیڤۆ ڤیرۆنا كرد و یارییەكەی بە دراماتیكی لێ بردەوە .
یانەی میوان دەست پێشخەربوون لە گۆڵو گێمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات,لە گێمی دووەمدا ئەنتەر باشتربوو توانی لە خولەكی 69 بە گۆڵێكی ئیكاردی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە پاشان پریسج لە خولەكی 86 گۆڵی دووەمی بەخشیە ئەنتەر پێش تەاوبونی یارییەكە ئیدەر سێیەم گۆڵی یارییەكەی بۆ ئەنتەر تۆماركرد و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا.
ئێستا ئەنتەر میلان خاوەنی 36 خاڵەلە 20 هەفتەی خولەكەداو بە جیاوازی گۆڵ لە پێش یانەی میلانەوەدێت و لە پلەی پێنجەمدایە یانەی میلان دوو یاری دواخراوی هەیە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure