15/1/2017 09:44 AM

چێڵسی بە سێ گۆڵ لە پاڵەوانی بردەوە

یانەی چێڵسی لە دوایاری شەوی رابردوودا لە میانەی هەفتەی 20ی پریمەرلیگدا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی لیستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی پێشوی بردەوە .


لیستەر هەرچەندە وەرزی رابردوو ئەسپە رەشەكەی خولەكەی بوو توانی نازناوی خولەكە بەدەست بهێنێت بەڵام لەم وەرزەدا ئاستێكی خراپ پێشكەش دەكات ویاری لەدوای یاری شكست تۆمار دەكات.


چێڵسی هەرچەندە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوو بەڵام توانی بە سێ گۆڵ كە دووان لەگۆڵەكان ماركۆس ئەلۆنسۆ و گۆڵێك كە پیدرۆ تۆماری كرد سێ خاڵی یارییەكە بەدەست بهێنێت.


بەوبردنەوەیەش چێڵسی بە 50 خاڵ خۆی لە پێشەنگ جێگیر تر كرد و لە یانەكانی دووەم و سێەم دورتر كەوتەوە و لیستەر بە 21 خاڵ لە پلەی 15 یەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved