زۆر سه‌یركردنی به‌رنامه‌ی خواردن دروستكردن وا له كه‌سه‌كان ده‌كات زۆرخۆر بن و قه‌ڵه‌وبن. توێژه‌ران ئه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌ووی به‌رنامه‌ی خواردن دروست كردن ده‌كه‌ن، كێشی مامناوه‌ندیان ٩٠ كیلۆگرامه به‌رامبه‌ر ٨٠ كیلۆگرام له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌یری ئه‌و به‌رنامه‌یه ناكه‌ن. توێژه‌ران ئاشكراشیان كردووه، كه سه‌یركردنی ئه‌و خواردنانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به چه‌وری له ته‌له‌فزیۆن یان سه‌یركردنی كۆمه‌ڵێك كه چێژ له زۆرخۆری ده‌بینن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا، كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر تێربوونی بینه‌ران، ئه‌وه‌ش پاڵیان پێوه ده‌نێت كه خواردنێكی زۆر بخۆن و قه‌ڵه‌وبن. له كۆتایی بابه‌ته‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م بابه‌ته زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژنان دروست ده‌كات، به‌وپێیه‌ی زۆربه‌ی ژنان ئاره‌زووی سه‌یركردنی ئه‌وجۆره به‌رنامانه ده‌كه‌ن. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure