16/1/2017 09:42 AM

ساوپاولی تۆڵەی لە ریاڵ كردەوەو سێ خاڵی گرنگی لێ وەرگرت

لە دوا یاری هەفتەی 18 ی خولی پلەیەك ئیسپانیاو لە یاری لوتكەی هەفتەدا هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی پێشەنگ و ئشبیلیەی پلەی دووەم رووبەرووی یەكبونەوەو ساوپاولی تۆڵی یاری رابردووی لە زەیدان كردەوە.

لەویارییەدا گێمی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی هات ,بەڵام لە گێمی دووەمدا رۆناڵدۆ بە لێدانێكی سزا ریاڵ مەدریدی پێشخست دواتر یارییەكە نزیك بوو لە تەواوبونی بەڵام سێرجۆ رامۆسی بەرگیماری یانەی ریاڵ مەدرید جیاواز لە یارییەكانی تر گۆڵێكی بەهەڵە بۆ یانەی ئشبیلیە تۆمار كرد لە خولەكی 85 دا.

دوای یەكسان بونی یارییەكە ئیشبیلیە كۆنترۆڵی یاریگایان كرد و توانیان لەدواخولەكی یارییەكەو لەخولەكی 90دا لەرێگەی ستیڤان جۆڤیج گۆڵی دووەمو سەركەوتن تۆمار بكە و تۆڵەی یاری جامی ئیسپانیایان لە ریاڵ مەدرید ردەوە كە ماوەی 40 یاری بوو توشی دۆران نەهاتبون.

پاش یارییەكە رسیاڵ مەدرید بە یارییەكی دواخراوەوە لە پێشەنگی خولەكە مایەوەو بە 40 خاڵ لە پێشەنگدایەو ئیشبیلیە بە 39 خاڵ لە پلەی دووەمدایە. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved