16/1/2017 10:09 AM

كلاسیكۆی پریمەرلیگ بە یەكسان بوون كۆتایی هات

لە یاری كلاسیكۆی خولی ئینگلیزی و لە یاری ونێوان هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵدا هەردوو یانە بە دابەشكردنی خاڵەكان یارییەكەیان كۆتایی پێهینا.

لەویارییەدا كە دوا یاری هەفتەی 21 خولەكەبوو یانەی مانچستەر یوناتید لە نێو یاریگای خۆیدا پێشوزای لە یاری لیڤەرپول چكرد كە ناسراوە بە یاری كلاسیكۆی خولەكە.

لیڤەرپوڵ لە گۆڵ كردن دەست پێشخەرییان كردو توانیان لەخولەكی 27 دا جەیمس میلە بە لێدانی سزا یەكەم گۆڵی بۆ یانەی میوان كرد و یارییەكە لەو گێمەدا بە تاكەگوڵێك كۆتاییهات.

لەگیچمی دووەمدا هەردوو یانە هەوڵی زۆریان دەدا بۆیەكلایی كردنەوەی ئەنجامەكە بەڵام زلاتان ئیبراهیمۆڤیج لە خولەكی 84 دا توانی گوچڵی یەكسان بوون بۆیانەكەی تۆماربكات و یارییەكەش بە تاكە گۆڵێك بۆ هەرردولا كۆتاییهات.

ئێستا لیڤەرپوڵ بە 45 خاڵ وبە جیاوازی گۆڵ پلەی سێیەمی خولەكەداو مانچستەریونایتد  بە 40 خاڵ لەپلەی شەشەمی خولەكەدایە. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved