زانایانی بواری پزیشكی رێنمایی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووربێت له توشبوون به شێرپه‌نجه، ئه‌وا ده‌بێت دووربكه‌وێته‌وه له خواردنی سوركراوه، به‌تایبه‌ت خواردنه‌كانی وه‌ك (ماسی، په‌تاته، مریشكی سوره‌كراوه). به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك، ده‌ركه‌وتووه كه‌سانی توشبوو به‌تایبه‌ت توشبووانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات زۆرتر خواردنی سوركراوه‌یان خواردووه، هه‌ربۆیه توێّژینه‌وه‌كان باس له خراپی رۆن و مانه‌وه‌ی له له‌شداو دره‌نگ هه‌رسكردنی خۆراك ده‌كه‌ن له‌ناو گه‌ده‌و ریخۆڵه‌دا. هه‌روه‌ها زانایان باسیان له‌وه‌ش كردووه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌و رۆنه‌ی شتی پێ سوركردووه‌ته‌وه، زیاتر له جارێك یان دوو جار به‌كاریبهێنێته‌وه، مه‌ترسییه بۆ توشبوون به (كۆلیسترۆڵ، ترایگلیسرید، سكچون، دوانزه‌گرێ)، ئه‌مه جگه له لاوازبوونی بۆری سورێنچك. بۆیه رێنمایی ده‌كه‌ن كه ئه‌وجۆره رۆنانه ته‌نها یه‌ك جار به‌كاربهێنرێت. زانایان باس له خراپی جپس-یش ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێك منداڵان به‌كاریده‌هێنن و ده‌یخۆن، مه‌ترسی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌یه، به شێوه‌یه‌ك زۆرجار پێكهاته‌ی له‌ش و گه‌شه‌ی منداڵ دواده‌خات و ناهێڵێت منداڵ خه‌وێكی ئاسایی هه‌بێت، به‌وپێیه‌ی فاكتێكی گرنگه بۆ كه‌مخه‌وی له منداڵاندا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure